وەزارەتی دەرەوەی ئێران: دەستوەردان لە دانوستانەکاندا ناکەین

ئیسماعیل بەقائی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایدەگەیەنێت، هەر دەستتێوردانێک لە دانوستانەکانی ئاگربەست لە کەرتی غەززە لەلایەن تارانەوە، بە هەموو شێوەیەک رەتدەکەینەوە.

ئیسماعیل بەقائی لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، حەماس پێویستی بە فەرمانی هیچ کەسێک نییە و بزووتنەوەیەکی سەربەخۆیە، بڕیارەکانیشی لەسەر بنەمای بەرژەوەندیی گەلەکەی دەدات”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “هەڕەشەکانی ئەمریکا بۆ بەکارهێنانی هێز یان چەکی ئەتۆمی، دەنگی بەرخۆدان بێدەنگ ناکات و ئیسرائیل لە داڕمانی ئەخلاقی و سیاسی ناپارێزێت”.

لە وەڵامی لێدوانەکانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا سەبارەت بە دەستوەردانی تاران لە دانوستانەکانی ئاگربەست، بەقائی وتی، “ئەم تۆمەتانە نابەرپرسیارانە و بێ بنەمان. حەماس بە بوێری و کارامەیی بەرز دانوستانەکانی بەڕێوەدەبات بەبێ ئەوەی پێویست بە دەستوەردانی دەرەکی بکات”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وۆڵ ستریت جۆرناڵ: پێش دەستپێکردنی جەنگ ترەمپ پێیوابوو ئێران پێش داخستنی گەرووی هورمز خۆی ڕادەستدەکات

ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئەمریکی ئاماژەی بەوەکردووە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا پێیوابوو ئێران پێش داخستنی گەرووی هورمز خۆی…
Total
0
Share