هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا کەمیکرد

ئیدارەی راگەیاندنی وزەی ئەمریکا رایدەگەیەنێت، هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا لە هەفتەی رابردوودا، کەمیکردووە.

ئیدارەی راگەیاندنی وزەی ئەمریکا خشتەیەکی بڵاوکردەوە و تێیدا ئاماژەی بەوەکرد، “هەفتەی رابردوو، هاوردەکردنی نەوتی خاو بۆ ئەمریکا، بە تێکڕا پێنج ملیۆن و 351 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا بووە”.

دەشڵێت، هەناردەکردنی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا بە تێکڕا 273 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا بووە، کە بەراورد بە هەفتەی پێشتر، 41 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا کەمیکردووە.

ئەوەش هاتووە، “یەکەمین هەناردەکاری نەوت بۆ ئەمریکا لە هەفتەی رابردوودا، کەنەدا بووە، بە تێکڕای سێ ملیۆن و 996 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا، لە دوای ئەویش عێراق دێت، بە تێکڕای 273 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا، بەرازیل بە تێکڕای 249 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا، کۆڵۆمبیا بە تێکڕای 179 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا و سعودیە بە 178 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا، لە ریزبەندیی سێیەم، چوارەم و پێنجەم دێن”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كازمی: پەسەندكردنی یاسای كچان و ژنانی ڕزگاربووی ئێزدی هەنگاوێكی گرنگە بۆ دەستەبەركردنی دادپەروەری

مستەفا كازمی، سەرۆكوەزیرانی عێراق، پەسەندكردنی یاسای “كچان و ژنانی ڕزگاربووی ئێزدی” بە “هەنگاوێكی گرنگ بۆ دەستەبەركردنی دادپەروەری” ناوزەد…
Total
0
Share