سەکۆیەکی موشەکی دیکە پێش تەقاندنی لە ڕۆژئاوای موسڵ دۆزرایەوە

نیگەرانییەکان لەبارەی زۆربوونی هێرشی گروپە چەکدارییەکان زیادیکردووە و ئەمڕۆش شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق ئاشکرایکرد لە ڕۆژئاوای موسڵ دەستیان بەسەر سەکۆیەکی موشەکی جۆری گراددا گرتووە.

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق ڕایگەیاند، ئەو سەکۆیە 5 موشەکی جۆری گراد و چوارچێوەی تەقاندنی موشەکەکانی تێدابووە و ئامادەبووە بۆ ئاڕاستەکردن، هەرچەندە ئامانجی موشەکەکانی دەستنیشان نەکردووە.

لە ماوەی نزیکەی 20 ڕۆژدا ئەوە جاری سێهەمە کە سەکۆی موشەکی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی عێراقەوە ئاشکرادەکرێت، لەگەڵ ئەوەش دۆزینەوەی سەکۆموشکییەکان و نەتەقاندنیان جۆرێک لە گومانی دروستکردووە، کە دەکرێت ئامانجی گروپە چەکدارەکان تەنها پەیامبێت نەک هێرشکردن.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی دارایی هەرێم: وەفدێک بە سەرۆکایەتیی ئاوات شێخ جەناب بەرەو بەغداد بەڕێکەوت

وەزارەتی دارایی هەرێێم بڵاویکردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە، وەفدێکی هەرێمی کوردستان بەرەو شاری بەغداد بەڕێکەوت. وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەکردووە، وەفدەکە…
زیاتر ببینە

عێراق سکاڵا دژی بەکارهێنانی ئاسمانی وڵاتەکەی بۆ هێرشی سەربازی تۆماردەکات

عێراق لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان، سکاڵا لە دژی بەکارهێنانی ئاسمانی وڵاتەکەی بۆ ئەنجامدانی هێرشی سەربازی، تۆماردەکات. بەپێی…
Total
0
Share