بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرماوە لە چەند پارێزگایەك پشوو راگەیەندرا

بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرماوە، بڕیاردرا سبەینێ لە سێ پارێزگای عێراق بكرێتە پشووی رەسمی.

دیوانی پارێزگاكانی بەسرە، میسان و زیقار، لە سێ راگەیەندراوی جیادا بڵاویانكردووەتەوە، بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرماوە بڕیاردرا سبەینێ یەكشەممە بكرێتە پشووی رەسمی لەسەرجەم دامەزراوەو فەرمانگە حكومییەكانی ئەو پارێزگایانە.

بەپێی پێشینییەكانی كەشناسی بڕیارە سبەی پلەكانی گەرما بەرزبوونەوەی بەرچاو بەخۆوە ببینێت.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share