وەفدێکی پەرلەمانی عەرەبی گەیشتنە عێراق و بڕیارە لە ماوەی دوو رۆژدا کۆبوونەوە و کارەکانی خۆیان لە شاری بەغداد بەڕێوەبەرن.
لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا 60 نوێنەری پەرلەمانی عەرەبی گەیشتنە شاری بەغداد ئەمڕۆ هەینی محەمەد یەماحی کە سەرۆکایەتی ئەم خولەی دەکات گەیشتە بەغداد.
بڕیارە سبەینێ شەممە و رۆژی یەکشەممە پەرلەمانی عەرەبی لەناو تەلاری ئەنجومەنی نوێنەران چەندین کۆبوونەوە ئەنجامبدەن کە یەکێکیان تایبەتە بە ژیریی دەستکرد.
پەرلەمانی عەرەبی سەر بە کۆمکاری وڵاتانی عەرەبییە، 88 ئەندامی هەیە، هەر وڵاتێکی ئەندامی کۆمکار دوو نوێنەری لەو پەرلەمانە هەیە، کۆبوونەوەکانیان بە شێوەی خولی لە یەکێک لە وڵاتانی ئەندام ئەنجامدەدەن.