بۆ مووچەی مانگەكانی 6 و 7 وەفدێكی هەرێم دەگاتە بەغداد

بەپێی ئەو زانیارییانەی بە تۆڕی میدیایی ئێستا دراون، وەفدێكی تەكنیكی هەرێم بۆ پرسی مووچەی مانگەكانی 6 و 7 دەگاتە بەغداد.

هەر بەپێی زانیارییەكان، ئامانجی سەردانەكە بەدواداچوونە بۆ رێكارەكانی تایبەت بە مووچەی مانگەكانی 6 و 7 و پرسی رادەستكردنی داهاتی نانەوتیی هەرێم كە بڕیارە لەم نزیكانەدا 120 ملیار دینار وەكو داهاتی نانەوتیی هەرێم رادەستی بەغداد بكرێت.

كۆتایی هەتەی رابردوو بەغداد پارەی تەرخانكراو بۆ مووچەی مانگی پێنجی بۆ هەرێمی كوردستان نارد كە لە ماوەی سێ رۆژەدا مووچەی سەرجەم مووچەخۆران دەدرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی پێشمەرگە: سبەینێ دەست بە دابەشکردنی هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان دەکرێت

وەزارەتی پێشمەرگە بڵاویکردەوە، سبەینێ پێنجشەممە دەست بە دابەشکردنی هاوکاریی دارایی مانگی حەوتی هێزەکانی هاوپەیمانان دەکرێت. وەزارەتی پێشمەرگە لە…
Total
0
Share