حەج و عومرەی سلێمانی: بۆ تۆمارکردنی ناوی حاجییان بە ئەلیکترۆنی هیچ بڕەپارەیەک وەرناگیرێت

بەڕێوەبەری نووسینگەی حەج و عومرەی سلێمانی، رایگەیاند، بۆ تۆمارکردنی ناوی حاجییان بە ئەلیکترۆنی هیچ بڕەپارەیەک وەرناگیرێت.

تەها سەعید، بەڕێوەبەری نووسینگەی حەج و عومرەی سلێمانی، بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، پێویستە هەر کەسێک کە ناوی خۆی لە پرۆسەی بەئەلیکترۆنیکردن بۆ حەج تۆماردەکات بایۆمەتری هەبێت، چونکە وەکو بانکی زانیارییە و گرنگە، هەروەها کارتی نیشتمانی، وێنە و کارتی زانیاری پێویستە هاوشێوەی رابردوو کە فۆڕم بۆ ناونووسین پڕدەکرایەوە.

وتیشی، لە رابردوودا بۆ تۆمارکردنی ناوی حاجییان بڕێک پارە وەردەگیرا، بەڵام ئەمساڵ و لە پرۆسەی بە ئەلیکترۆنیکردن هیچ بڕەپارەیەک وەرناگیرێت.

باسی لەوەشکرد، پرۆسەکە ماوەی دوو رۆژە دەستیپێکردووە و 40 رۆژ بەردەوامدەبێت، زۆر روونە و هاوڵاتی خۆی دەتوانێت لە تیروپشکی ناوکاندا چاودێریی ناوەکەی بکات.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان: لە ماوەی 48 کاتژمێری داهاتوودا دەست بە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم دەکرێت

وزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم رایگەیاند، لە ماوەی 48 کاتژمێری داهاتوودا، دەست بە هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم دەکرێت. وەزارەتی سامانە…
Total
0
Share