وادەی کۆتاییهاتنی شەپۆلی گەرما ئاشکراکرا

شارەزایەکی بواری کەشناسی رایدەگەیەنێت، بای شەماڵ چالاکدەبێتەوە و رەشەبا کۆتاییدێت؛ شەپۆلی گەرمای بەهێزیش بۆ ماوەی چەند رۆژێکی دیکە درێژەی دەبێت.

شاڵاو هیدایەت، شارەزای بواری کەشناسی رایگەیاند، پێشبینیدەکرێت ئەو رەشەبایەی ماوەی چەند رۆژێکە لەسەر ناوچە جیاوازەکان چالاکە، بەتایبەت ناوچەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم، بۆ ماوەی دوو رۆژی دیکەش بەردەوامبێت و رۆژی دووشەممەی ئەم هەفتەیە، کۆتاییدێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەدوای رەشەباکەوە، لە ناوەڕاستی هەفتە بەولاوە، بای شەماڵ لە ئاراستەی رۆژئاوای ناوچەکانمانەوە هەڵدەکاتەوە و کاریگەریی دەبێت لەسەر دابەزینی پلەی گەرمی لە سەرجەم ناوچەکان و کاریگەریی گەرمایەکە ئاسایی و کەمدەکاتەوە.

دەشڵێت، ماوەی چەند رۆژێکه شەپۆلێکی گەرمای بەهێز رووی کردووەتەوە ناوچە جیاوازەکانی هەرێم؛ ئەم شەپۆلە رۆژانی داهاتووش درێژەی دەبێت تاوەکو سێشەممە، لەو رۆژە بەولاوە کاریگەرییەکەی ئاسایی و کەمدەبێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share