دووەم کۆچبەری کورد لە دارستانەکانی بولگاریا گیانیلەدەستدا

لە ماوەی ئەم هەفتەیەدا دووەم گەنجی کۆچبەری هەرێمی کوردستان لە رێگای گەیشتن بە وڵاتانی ئەوروپا لەناو دارستانەکانی بولگاریا گیانیان لەدەستدا.

لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا ژمارەیەک گەنجی سنووری قەزای ئامێدی و دانیشتووی ناحیەی شیلادزێ بە قاچاغ و لەڕێگەی بولگاریاوە هەوڵیاندا بگەنە وڵاتانی ئەوروپا، بەڵام لەم هەفتەیەدا دوو لەو کۆچبەرانە لەناو دارستانەکانی بولگاریا گیانیان لەدەستدا.

رێکەفت باقی ناوی ئەو کۆچبەرەیە کە گیانیلەدەستداوە و خەڵکی شیلادزێی سنووری قەزای ئامێدییە.

پێشتر و لە سەرەتای ئەم هەفتەیەدا یەکێکی دیکە لەو کۆچبەرانە بەناوی “دیندار داود رێکانی” لە هەمان ئەو شوێنەدا گیانیلەدەستدا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کارەبای سلێمانی: ئەوانەی لەکاتی خۆیدا قەرزەکانیان ناگەڕێننەوە کارەباکەیان دەبڕین

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی هاوبەشانی بازرگانی و پیشەسازی ئاگاداردەکاتەوە، ئەگەر قەرزەکانی سەریان پاکتاونەکەن کارەبایان دەبڕدرێت. لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی…
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی وەزیران دوو پڕۆژەیاسای لەبارەی پەروەردە و كارەباوە پەسەندکرد

لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا ئەنجومەنی وەزیران دابینکردنی پێداویستییەکانی پێشمەرگەی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی داعش تاوتوێكرد، هێرشەكانی داعشی بە هەوڵی گۆڕینی دیمۆگرافیا…
Total
0
Share