روونكردنەوەیەك لە نووسینگەی رۆژنامەوانیی سەرۆكی یەكێتییەوە

نووسینگەی رۆژنامەوانیی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایدەگەیەنێت، “تاوەكو ئێستا هیچ وادەیەك بۆ كۆبوونەوەی نێوان بافڵ جەلال تاڵەبانی و مەسرور بارزانی دیاری نەكراوە”.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، لە چەند رۆژی رابردوو چەند دەزگایەكی میدیایی هەواڵێكیان سەبارەت بە كۆبوونەوەی نێوان بەڕێزان بافڵ جەلال تاڵەبانی و مەسرور بارزانی بڵاوكردەوە، لێرەوە بە پێویستی دەزانین بە گشت لایەكی رابگەیەنین سەرجەم ئەو هەواڵانە دوورن لەراستییەوە و تاوەكو ئێستا هیچ وادەیەك بۆ كۆبوونەوەی نێوانیان دیارینەكراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فراكسیۆنی پارتی روونكردنەوە لەبارەی پڕكردنەوەی شوێنەكەی هێمن هەورامی دەدات

پەرلەمانتارێكی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان لەبارەی پڕكردنەوەی شوێنەكەی هێمن هەورامی جێگری سەرۆكی پەرلەمان روونكردنەوە دەدات و جەختیشدەكاتەوە…
Total
0
Share