روونكردنەوەیەك لە تەندروستیی هەولێرەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەولێر رایدەگەیەنێت، نەخۆشخانەی رزگاری نەداوەتە كۆمپانیا بەڵكو نۆژەندەكرێتەوە.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەولێر كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، هەرچەندە نەخۆشخانەی رزگاری روونكردنەوەی داوە بەڵام بەداخەوە كەناڵێك و پەرلەمانتارێك هەواڵێكی چەواشەكارانەیان بەبێ بەڵگە و بەبێ هیچ سەرچاوەیەك بڵاوكردەوە كە گوایە نەخۆشخانەی رزگاری دراوەتە كۆمپانیا.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، سەر لە بەری ئەم هەواڵە بەدرۆ دەخەینەوە و رەتیدەكەینەوە و دوورە لە راستی، بەڵكو بە پێچەوانەوە، زیاتر لە هەشت مانگە نەخۆشخانەی رزگاری لە نۆژەنكردنەوەدایە و كاركردنیش تێیدا بەردەوامە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share