بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاو و ئاوەڕۆ هاوڵاتییان ئاگاداردەكاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاو و ئاوەڕۆ هاوڵاتییان ئاگاداردەكاتەوە كە دەبێت تەوافە بۆ تانكیی ئاوی ماڵان ببەستن.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاو و ئاوەڕۆ كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، دوای دووجار ئاگاداركردنەوە هەر هاوڵاتییەك تەوافە لە تانكیی ئاوی ماڵەكەی نەبەستێت بە بڕی 50 هەزار دینار سزادەدرێت.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، ئاماژە بە ماددەی 7 لە یاسای ژمارە 4ـی ساڵی 2021 كە تایبەتە بە پاراستنی تۆڕەكانی ئاو و ئاوەڕۆ لە هەرێمی كوردستان، بەپێی یاساكە، هاوبەشی ئاو 50 هەزار دینار پێ بژاردنی بۆ دەكرێت ئەگەر ئاوگرەوە(تەوافە) لەسەر تانكیی ئاو نەبەستێت.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share