سەید کاکە پێشمەرگەی دێرین لە تەمەنی 93 ساڵیدا کۆچیدوایی کرد

کاکە ئیسماعیل عومه‌ر خدر ناسراو بە (سەید کاکە) پێشمەرگەی دێرین لە تەمەنی 93 ساڵیدا کۆچیدوایی کرد.

سەید کاکە لە ساڵی 1932 لە شاری هەولێر لە دایکبووە، دەرچووی قۆناغی سەرەتاییە، لە ساڵی لە ساڵی 1953 دەستی بە خەباتی سیاسی کردووە و پەیوەندی بە پارتی دیموکراتی کوردستانەوە کردووە.

ناوبراو لە 31 ئابی 1977 بەشداری لە یەکەمین کۆبوونەوەی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دۆڵە کۆستێ کردووە و بە فەرماندەی هەرێمی دەشتی هەولێری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هەڵبژێردراوە.

سەید کاکە لە ماوەی ژیانیدا چەند جارێک دەستگیرکراوە و زیندانیکراوە و جارێکیش لە هەوڵێکی تیـ.ـرۆرسـ.ـتی رزگاری بوو.

نیوەڕۆی ئەمڕۆ سەید کاکە پێشمەرگەی دێرین و سیاسەتوان لە شاری هەولێر بۆ دواجار ماڵئاوایی کرد.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پێشڕەو مەلا وەیسی بۆ کەناڵە مۆرەکە: سەیرە بەناو کەناڵێکی کوردی بیت کەچی بە عوقدەی دوژمنکارانە تەماشای سلێمانی و خەڵکەکەی بکەیت

پێشڕەو مەلاوەیسی، ڕۆژنامەنووس و میدیاكار لە وتارێکدا لەژێر ناونیشانی “کەناڵە مۆرەکە، فاوڵ” دەنووسێت، “سەیرە بەناو كەناڵێكی كوردی بیت،…
زیاتر ببینە

پەیکەری ئە‌نجومە‌نی ڕاژە‌ی فە‌رمانبە‌رانی حكومە‌تی ھە‌رێم پەسەندکرا

جێگری سەرۆك وەزیران سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی كرد تایبەت بە ئە‌نجومە‌نی ڕاژە‌ی فە‌رمانبە‌رانی حكومە‌تی ھە‌رێم و تیایدا پەیکەری ئەنجومەنەکە پەسەندکرا.…
Total
0
Share