راوێژکارێکی سودانی: هەڵوەشاندنەوەی رێککەوتنی گواستنەوەی نەوت لەلایەن تورکیاوە کاریگەریی لەسەر عێراق نابێت

راوێژکاری دارایی محەمەد شیاع سودانی رایدەگەیەنێت، هەڵوەشاندنەوەی رێککەوتنی بۆری نەوتی نێوان عێراق و تورکیا، کاریگەریی نەرێنی بۆ عێراق نابێت.

مەزهەر محەمەد ساڵح راوێژکاری دارایی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، هەڵوەشاندنەوەی رێککەوتنی بۆری نەوتی نێوان عێراق و تورکیا، لێكەوتەی نەرێنی بۆ عێراق نابێت، بە تایبەتی کە زیاتر لە دوو ساڵە هەناردەکردنی نەوت لە رێگای ئەم بۆرییەوە راگیراوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، پەیوەندییەکانی نێوان بەغداد و ئەنقەرە بە تایبەتی لە چوارچێوەی پرۆژەی رێگای گەشەپێدان، پێویستی بە ڕێکخستنەوەی ئەم بۆرییە نەوتییە هەیە کە خزمەت بە بەرژەوەندییە هاوبەشەکانی هەردوو وڵات بکات، بۆیە ئەگەر رێککەوتنێکی نوێ لە کەشوهەوایەکی باشتردا ئەنجامبدرێت بەدڵنیاییەوە لە بەرژەوەندی عێراقدا دەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عێراق هەڵوێستی خۆی لەبارەی هەڵوەشاندنەوەی رێککەوتنی گواستنەوەی نەوت لەگەڵ تورکیا راگەیاند

وەزارەتی نەوتی عێراق رایدەگەیەنێت، لە هەڵوەشاندنەوەی رێککەوتنی گواستنەوەی نەوت بە بۆری لە رێگای تورکیاوە ئاگادارکراونەتەوە و رێککەوتنێکی نوێش…
Total
0
Share