ئەفغانییەكی هەڵاتوو لەنێو فڕۆكەیەكی سەربازیی ئەمریكیدا منداڵی بوو

فڕۆكەیەكی سەربازیی لە فڕۆكەخانەی كابول فۆتۆ: ڕۆیتەرز

ژنێكی ئەفغانی لەنێو فڕۆكەیەكی سەربازیی ئەمریكادا منداڵی دەبێت، ڕاستەوخۆ پاش نیشتنەوەی فڕۆكەكە لە بنكەی رامشتاینی ئاسمانی لە ئەڵمانایا.

فەرماندەیی هێزە ئاسمانییەكانی ئەمریكا لە تویتێكدا بڵاویكردەوە، ژنەكە لەنێو كاروانی دووەمی گواستنەوەی ئەفغانییەكاندا بووە.

ڕوونیشیكردەوە، لەمیانەی گەشتەكەدا دایكەكە توشی ئازار و دۆخی تایبەت بە لەدایكبوون بووەتەوە، بۆیە فڕۆكەوانەكە بڕیاریداوە بەرزیی فڕۆكەكە كەمبكاتەوە بەمەبەستی زیادكردنی فشاری هەوا لە فڕۆكەكەدا، كە بووەتە هۆی سەقامگیریی دۆخی دایكەكە و ڕزگاركردنی.

لەدوای نیشتنەوەش، منداڵەكە لە بەشی بارهەڵگرتنی فڕۆكەكە لەدایكبووە.

فەرماندەیی هێزە ئاسمانییەكان ئاماژەی بەوەشداوە، منداڵەكە و دایكی گوازراونەتەوە بۆ دامەزراوەی پزیشكیی نزیك لە بنكەكە، تەندروستی هەردووكیشیان باشە.

س: RT

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەمریکا بۆ عێراق: کشاندنەوەی ئەنساروڵڵا و حوسییەکان لە لیستەکە تووشی بێئومێدییەکی گەورەی کردین

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایدەگەیەنێت، کشاندنەوەی حزبوڵڵای لوبنانی و ئەنساروڵڵای یەمەن لە لیستی سڕکردنی سامانی ئەو لایەنانەی پشتیوانی…
Total
0
Share