زانیاریی نوێ لەبارەی دابەشكردنی مووچە راگەیەندرا

بەپێی ئەو زانیارییانەی بە تۆڕی میدیایی ئێستا دراون، سبەی بە گەیشتنی پارەكە لە بەغداوە خشتەی مووچە رادەگەیەنرێت لە رۆژانی هەینی، شەممە و یەكشەممە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دەدرێت.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، ناردنی پارەی تەرخانكراو بۆ مووچە تەنها یەك قۆناغی ماوە كە بریتیە لە ناردنی نووسراوەكە لە وەزارەتی دارایی عێراق بۆ لقی هەولێری بانكی ناوەندیی عێراق كە لیژنەیەك لە وەزارەتی دارایی هەرێمەوە پارەكە وەردەگرن و بەسەر بانكەكاندا دابەشدەكرێت.

هەر لە زانیارییەكاندا هاتووە، سبەی بە گەیشتنی پارەكە خشتەی مووچە رادەگەیەنرێت و لە رۆژانی هەینی، شەممە و یەكشەممە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دەدرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شەرعیەتدان بە فرۆشتنی نەوت لە پەرلەمانەوە.. فراكسیۆنی یەكێتی لەگەڵ پەرچەكرداردا نییە

ئەندامێكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان لەبارەی “هەوڵێكی شەرعیەتدان” بە فرۆشتنی نەوتی هەرێم لەلایەن پەرلەمانەوە ڕوونكردنەوە دەدات و…
Total
0
Share