بەردی بناغەی پرۆژەیەكی گرنگ دادەنرێت

قائیمقامیەتی دەربەندیخان بڵاویكردووەتەوە، سبەینێ یەكشەممە بەردی بناغەی پرۆژەی دەربەندیخان – ناوتاق ـ زەڕایەن بە ئامادەبوونی وەزیری ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن دادەنرێت.

بەپێی راگەیەندراوێكی قائیمقامیەتی دەربەندیخان كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، سبەینێ یەكشەممە لە نێوان دەربەندیخان – ناحیەی باوەخۆشێن نزیك گوندی جەمەرگە بە ئامادەبوونی وەزیری ئاوەدانكردنەوە و پارێزگاری سلێمانی و شاندیكی وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن و قائیمقامی قەزای دەربەندیخان و لێپرسراوانی كارگێریی سنوورەكە، بەردی بناغەی رێگای دەربەندیخان – ناوتاق – زەڕایەن دادەنرێت”.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، “تەواوبوونی پڕۆژەكە سوودی دەبێت بۆ كەمكردنەوەی لۆد و قەرەباڵغیی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر و كەمبوونەوەی رووداوەكانی هاتوچۆ لەسەر ڕێگای دەربەندیخان – زەڕایەن”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

جەبار گۆران: بەهۆی دواكەوتنی حەواڵەی دەرەكییەوە بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینیوە

وتەبێژی بازاڕی دراوی شاری سلێمانی رایدەگەیەنێت، بەهۆی دواكەوتنی حەواڵەی دەرەكییەوە بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینیوە…
Total
0
Share