هاوڵاتییان لەبارەی بەشەئاردی مانگانەوە ئاگاداردەكرێنەوە

بەڕێوەبەری دروستكراوی دانەوێَلە لە سلێمانی رایدەگەیەنێت، چاوەڕواندەكرێت لە هەفتەی داهاتووەوە وەرگرتنی گەنم لە ئاشەكان دەستپێبكات و راستەوخۆ دەست بە دابەشكردنی شەشەم بەشەئارد بەسەر هاوڵاتییاندا دەكرێت.

سەلام حاجی خدر، بەڕێوەبەری دروستكراوی دانەوێڵەی سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە ئێستادا دەستكراوە بە دابەشكردنی پێنجەم بەشەئارد بەسەر هاوڵاتییاندا و لە قۆناغی كۆتاییداین و دوای ئەوەش لەلایەن ئاشەكانەوە دەستدەكرێت بۆ وەرگرتنی گەنم بەمەبەستی ئامادەكردنی بۆ ئارد.

بەڕێوەبەری دروستكراوی دانەوێڵەی سلێمانی جەختیكردەو وتیشی، “چاوەڕواندەكرێت لە هەفتەی داهاتووەوە وەرگرتنی گەنم لە ئاشەكان دەستپێبكات و دوای ئەوە راستەوخۆ دەستدەكرێت بە دابەشكردنی شەشەم بەشەئارد بەسەر هاوڵاتییاندا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی: سبەینێ دەوام لە سەرجەم ناوەندە تەندروستییەکان دەستپێدەکاتەوە

سبەینێ لەسەرجەم ناوەندە تەندروستیەکانی سنووری سلێمانی دەوام دەستپێدەکاتەوە. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، “دوای تەواوبوونی پشووەکانی…
Total
0
Share