ئەمریکا کار لەسەر زیادکردنی بەرهەمی نەوتی هەرێم دەکات

وێنە: کونسوڵخانەی ئەمریکا لەهەولێر

لەکاتی بەسەرکردنەوەی ئەو شوێنانەی کە کۆمپانیای (HKNEnergy)ی ئەمریکی کاری بەرهەمهێنانی نەوت دەکات، کونسوڵی ئەمریکا لەهەرێم ڕایگەیاند، “ئاسایشی عێراق و هەرێم بۆ ئەمریکا گرنگە و وڵاتەکەمان کارلەسەر زیادکردنی بڕی بەرهەمی نەوت دەکات لە هەرێمی کوردستان”.

ڕۆبەرت پالەدینۆ کونسوڵی گشتی کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەرێم لە میانی سەردانەکەیدا بۆ شوێنەکانی کارکردنی کۆمپانیا ئەمریکییەکە ڕایگەیاند، “ئەمریکا بۆماوەیەکی درێژ لەهەرێم دەمێنێتەوە و ئیدارەی نوێی ئەمریکاش دەیەوێت هەرێمی کوردستان سەرکەوتووبێت”.

بەپێی زانیارییەکانی کونسوڵخانەی ئەمریکا ” کۆمپانیای (ئەیچ کەی ئێن بۆ وزە) لە ساڵی 2007 ەوە لە هەرێمی کوردستان کاردەکات، بە ئاڕاستەی یارمەتیدانی عێراق بۆ پشتبەخۆبەستن لە ڕووی وزەوە، هەروەها کاردەکات بۆ کەمکردنەوەی پیسبوونی ژینگە”.

ڕاگەیەندراوی کونسوڵخانەی ئەمریکا لەهەرێم ئاماژەی بەوەشکردووە، ” ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا شانازی دەکات بەوەی کۆمپانیا ئەمریکیەکان پابەندبوونی درێژخایەنیان هەیە لە پاڵپشتیکردنی هەرێمی کوردستان و ئەو کۆمەڵگانەی کاریان تێدادەکەن”.

هەر لەکاتی سەردانی ڕۆبەرت پالەدینۆ دا مات زیز، نوێنەری کۆمپانیای HKN ڕایگەیاند،  “تاوەکو هاوینی داهاتوو بەرهەمی نەوتی لە کێڵگە نەوتییەکەی چەمانکێ لە 32 هەزار بەرمیل نەوتەوە لە ڕۆژێکدا دەگەیێنینە 55 هەزار بەرمیل نەوت.”

بە وتەی نوێنەری کۆمپانیا ئەمریکییەکە، قەبارەی بەرهەمهێنانیان لەکاتی هاتنیان بۆ هەرێم چوار ملیار دۆلاربووە و ئێستا پلانیان هەیە تەنها لەساڵێکدا بگاتە یەک ملیار دینار.

بابەتی پێشتر

مەكتەبی سیاسی یەكێتی لە چواره‌مین ساڵیادی كۆچی دوایی مام جه‌لالدا پەیامێكی بڵاوكردەوە

بابەتی دواتر

هاوڕێی نیوەڕێ نەبووین.. عەبدولستار مەجید وەڵامی گۆڕانی دایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
1
Share