سەرۆک کۆماری عێراق گەیشتە هەڵەبجە

بەیانی ئەمڕۆ د. لەتیف رەشید سەرۆک کۆماری عێراق و شاناز ئیبراهیم ئەحمەد خانمی یەکەمی عێراق بە سەردانێک گەیشتنە هەڵەبجە و لەلایەن نوخشە ناسیح پارێزگاری شارەکە پێشوازیان لێکرا.

بڕیارە دوای سەردانیکردنی مۆنۆمێنتی هەڵەبجە، سەرۆک کۆمار و خانمی یەکەمی عێراق کۆبوونەوەیەک لەگەڵ بەرپرسانی ئیداری شارەکە ئەنجامبدەن.

لەدوای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە ئەمە یەکەمین سەردانی سەرۆک کۆمارە بۆ شارەکە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

زانکۆی سلێمانی مەرجەکانی دابەزاندن و شوێن گۆڕینی خوێندکارانی قۆناغی یەکەم ئاشکرادەکات

بەڕێوەبەرایەتیی تۆماری گشتی زانکۆی سلێمانی، مەرجەکانی دابەزاندن و شوێنگۆڕینی بۆ خوێندکارانی تازە وەرگیراو لە زانکۆکە راگەیاند. بەڕێوەبەرایەتیی تۆماری…
Total
0
Share