زانکۆی سلێمانی مەرجەکانی دابەزاندن و شوێن گۆڕینی خوێندکارانی قۆناغی یەکەم ئاشکرادەکات

بەڕێوەبەرایەتیی تۆماری گشتی زانکۆی سلێمانی، مەرجەکانی دابەزاندن و شوێنگۆڕینی بۆ خوێندکارانی تازە وەرگیراو لە زانکۆکە راگەیاند.

بەڕێوەبەرایەتیی تۆماری گشتی زانکۆی سلێمانی بڵاویکردەوە، “ئاگاداری خوێندکارانی تازە وەرگیراو لە زانکۆی سلێمانی دەکەین بۆ ساڵی خوێندنی (2022-2023)، کە دەرفەتی دابەزین وشوێن گۆڕینیان پێدەدرێت لە نێوان زانکۆکان و بەشەکان بۆ سەرجەم سیستەمەکانی خوێندن لە رێگەی سیستەمێکی ئەلیکترۆنی تایبەت تەنھا بە خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی لە رۆژی (دووشەممە) رێکەوتی (31-10-2022) تاکو (15-11-2022) لە رێگەی لینکێکی تایبەتی ئۆنلاین لەسەر سایتی تۆماری گشتی زانکۆی سلێمانی ، بە رەچاوکردنی کۆنمرەی خوێندکار وکۆنمرەی ئەو بەشەی داوای دەکات”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “دابەزاندن و شوێن ئاڵوگۆڕکردن بە رەزامەندی هەردوو بەشەکە وتۆماری گشتی دەبێت، بەجۆرێک تەنها دەرچووانی قۆناغی شەشەمی ساڵی خوێندنی (2021-2022) سوودمەند دەبن لەم دەرفەتە نەک ساڵانی رابردوو”.

ئاشکراشی کرد، “پێش داواکردنی دابەزاندن و شوێن گۆڕین، پێویستە خوێندکار تۆمارکردنی تەواو کردبێت بە سەرکەوتویی و فۆرمی زانیاری خوێندکاری بەدەستھێنابێت كە بە ئیمەیل بەدەستی دەگات لە دوای خۆ تۆمارکردنی ئەلیکترۆنی زانکۆی سلێمانی، دڵنیابوون لە کریدتی خوێندکار بۆ بەشی داواکراو و کەمترین کۆنمرەی ورگیراو لە بەشی دووەم لە سیستەمی زانکۆلاین”

باسی لەوەش کرد، “خوێندکار تەنھا یەک جار بۆی ھەیە داوای دابەزین و شوێن گۆڕین بکات و داوکاری دووەمی ڕەتدەکرێتەوە، لە دوای دەرچوونی فەرمانی زانکۆیی خوێندکار بۆی نییە پاشگەزبێتەوە لە ئەنجامدانی دابەزین و شوێن گۆڕین”.

بابەتی پێشتر

چارلی چاپلن چیرۆكی منداڵیی خۆی لەگەڵ دایكی دەگێڕێتەوە

بابەتی دواتر

گوگڵ ماپ وەزارەتی دەرەوەی عێراق بە ئێران دەستنیشاندەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share