پلەكانی گەرما زیاتر بەرزدەبنەوە

سیروان ساڵح، شارەزای بواری كەشناسی رایگەیاند، پلەكانی گەرما زیاتر بەرزدەبنەوە و پێشبینیدەكرێت لە چەند ناوچەیەكی ناوەڕاست و باشووری عێراق پلەی گەرمی بگاتە 51 پلە.

راشیگەیاند، پێشبینیدەكرێت پلەكانی گەرما لە تەواوی عێراق و هەرێمی كوردستان چەند پلەیەك بەرزببنەوە و لە چەند ناوچەیەكی ناوەڕاست و باشووری عێراق پلەكانی گەرما بگاتە 51پلە.

وتیشی، ” لە بەشێكی ناوچە دەشتاییەكانی ناوەڕاست و باشووری گەرمیان پێشبینیدەكرێت پلەكانی گەرما لە نێوان كاتەكانی نیوەڕۆ تاوەكو پاشنیوەڕۆ بگاتە 49 پلە و كاریگەریی ئەم شەپۆلە گەرمایە تاوەكو ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو بەردەوامدەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەرى سامانى ئاژەڵ لە وەزارەتى کشتوکاڵ: رەنگە بەهۆی وشکەساڵییەوە نرخی کا و جۆ بەرزببێتەوە

بەڕێوەبەرى سامانى ئاژەڵ لە وەزارەتى کشتوکاڵ و سەرچاوەکانى ئاوى هەرێم رایگەیاند، “ئەگەر رەنگە وشکەساڵی رووبدات رەنگە نرخی کا…
Total
0
Share