یەكێتیی مامۆستایان: بەهەموو شێوەیەك هەڵگرتنی چەك قەدەغە بكرێت

یەكێـتیی مامۆستایانی كوردستان لەسەر شەهیدكردنی دوو مامۆستاكەی زانكۆی سەڵاحەدین هاتە دەنگ و داواش لە حكومەتی هەرێم دەكات بە هەموو شێوەیەك هەڵگرتنی چەك قەدەغە بكات.

مەكتەبی سكرتاریەتی یەكێتیی مامۆستایان ڕاگەیەندراوێكی بڵاویكردووەتەوە و تێیدا هاتووە، ئەمڕۆ ڕۆژێكی ڕەش بوو بۆ شاری هەولێر و هەرێمی كوردستان و یەكێتیی مامۆستایان باوەڕی تەواوی بەوە هەیە كە شەهیدكردنی مامۆستایان لە گۆڕنانی پەروەردە و خوێندنی باڵایە، دواجاریش هەڵتەكاندنی كۆمەڵگەشە.
لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، یەكێتیی مامۆستایان لە سۆنگەی هەستكردن بە مەترسییەكان كە ڕووبەڕووی مامۆستایان دەبنەوە و پێشووتر پڕۆژەیاسایەك بۆ دانانی پارێزبەندی بۆ مامۆستایان پێشكەشی پەرلەمانی كوردستان كرابوو و لەئێستاشدا داوادەكەین پەرلەمانی كوردستان چاو بە بڕیاری ڕەتكردنەوەی پڕۆژەیاسای پارێزبەندی بۆ مامۆستایان بخشێنێتەوە.

ئاماژە بەوەشكراوە، كە یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان داوا حكومەتی هەرێم دەكات بە هەموو شێوەیەك هەڵگرتنی چەك قەدەغە بكات و ڕووداوەكانی كوشتن و برینداركردن بە چەك بوونەتە دیاردە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دژی جیاوازی لە دامەزراندن خۆبەخشانی تەندروستیی سلێمانی گردبوونەوە و بایکۆتیان ڕاگەیاند

خۆبەخشانی تەندروستیی سلێمانی بۆ دەربڕینی ناڕەزایی بەرامبەر دامەزراندنی ژمارەیەک لە دەرچووانی تەندروستی لە زاخۆ سەرەڕای بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران…
زیاتر ببینە

وەزارەتی تەندروستی: ئەو نەخۆشخانەیەی تەرمەكەی ڕادەستنەدەكردەوە بە داخستن و پێبژاردن سزادراوە

ئەو نەخۆشخانەیەی بەهۆی نەدانی پارەوە تەرمی كۆچكردوویەكی تووشبوو بە كۆرۆنای ڕادەستی كەسوكارەكەی نەدەكردەوە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی تەندروستیی هەولێرەوە بە…
Total
0
Share