دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایدەگەیەنێت، ئەگەر پێویست بکات، رەنگە هێرشەکانیان بۆ سەر ئێران دووبارە بکەنەوە.
ئەم لێدوانەی ترەمپ لە وەڵامی قسەکانی عەباس عەراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران بوو کە رایگەیاندبوو، وڵاتەکەی دەستبەرداری پیتاندنی یۆرانیۆم نابێت.
سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، “بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران زیانێکی زۆری بەرکەوتووە و لەناوچووە. ئەو لایەنانەشی کە گومانیان لە هێزی لێدانەکانمان بۆ سەر ئێران هەیە، پێویستە داوای لێبوردن بکەن”.
ئەمریکا و ئیسرائیل چەندینجار بە راستەوخۆ هەڕەشەی دووبارە هێرشکردنەوە سەر ئێرانیان کردووە لە ئەگەری دەستپێکردنەوەی پیتاندنی یۆرانیۆم و هەوڵدان بۆ بەرهەمهێنانی چەکی ئەتۆم؛ ئێرانیش بە ئاشکرا دەڵێت، دەستبەرداری پیتاندنی یۆرانیۆم نابێت.