ئوردن موشەك دروستدەكات

كۆمپانیایەكی ئوردنی، موشەكی دژەتانك دروستدەكات.

كۆمپانیای “جەدارە”ی ئوردنی بۆ سیستمی بەرگری، هەنگاوەكانی دەستپێكردووە بۆ دروستكردنی موشەكی “كۆرنێت- ئی” كە موشەكێكی دژەتانكە.

بەگوێرەی زانیارییەكان، پسپۆڕانی كۆمپانیاكە، ئەزموون و شارەزاییان بۆ دروستكردنی ئەو جۆرە موشەكە لە ڕوسیا بەدەستخستووە و موشەكەكە لەسەر خاكی ئوردن دروستدەكرێت.

یوری كاشكۆ، بەڕێوبەری كۆمپانیای جەدارە لە مۆسكۆ ڕایگەیاند، “دروستكردنی موشەكەكە قۆناغی زۆری بڕیوە و تەنها ئەوەندەی ماوە پارچە پێویستەكانی بەیەكەوە ببەسترێنەوە.”

لە سەرەتای ئەمساڵدا، كۆمپانیای “ڕوس ئەبورون ئێكسپۆرت”ی ڕوسی، لە پێشانگەی “ئایدیكس – 2021” كە لە ئیمارات بەڕێوەچوو، گرێبەستێكی لەگەڵ كۆمپانیای “جەدارە” ئیمزاكرد و مافی دروستكردنی موشەكی “كۆرنێت”ی بە كۆمپانیا ئوردنییەكە بەخشی.

بابەتی پێشتر

لاڤین گرانبەهاترین ڤاكسینی جیهانی لە دوبەی وەرگرت

بابەتی دواتر

لە کەوتنەخوارەوەی هێلیکۆپتەرێکی تورکیدا 9 سەرباز گیانیان لە دەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share