بافڵ جەلال تاڵەبانی: هەوڵەکانمان بۆ پاراستنی مافە دەستوورییەکانی مووچەخۆرانە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازیی لە ئەندرۆ بیزلی، کۆنسوڵی گشتیی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان کرد.

لە دیدارێکدا، کە شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ ئامادەیبوو، دوایین پەرەسەندنە سیاسی و ئابورییەکان گفتوگۆیان لەبارەوەکرا و جەخت لە هەماهەنگی و هاریکاریی نێوان سەرجەم لایەنەکان لە هەرێمی کوردستان و عێراق کرایەوە لەپێناو زاڵبوون بەسەر ئاڵنگارییەکاندا.

لێکتێگەیشتنی نوێی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق، تەوەری سەرەکیی گفتوگۆکان بوو و سەرۆک بافڵ وتی، ئێمە بە نوێنەرایەتیی خەڵکی کوردستان چووینە بەغداد و لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان گفتوگۆمانکرد بۆ گەیشتنە لێکتێگەیشتنێک بۆ ناردنی مووچە، چونکە مووچەخۆران لە دۆخێکی سەختدان، ئێستاش کە کاتی جێبەجێکردنیەتی، هیوادارم هیچ لەمپەرێک دروستنەکرێت، هەروەها لە زووترین کاتدا هەناردەکردنەوەی نەوت دەستپێبکاتەوە.

بافڵ جەلال تاڵەبانی رایگەیاند، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بڕوای بە سیاسەتی چارەسەرکردنی کێشەکان لە رێگەی گفتوگۆوە هەیە و هەوڵەکانمان بۆ پاراستنی مافە دەستوورییەکانی مووچەخۆرانە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی تەندروستی: لەو نەخۆشخانەیەی ئازاری منداڵە ساواكە درا چەند سەرپێچییەكی دیكە كراوە

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم رایدەگەیەنێت، لەلایەن ئەو نەخۆشخانەیەی ئازار و پێشێلكاری بەرامبەر منداڵێكی تازە لەدایكبوو كرا هەوڵ بۆ شێواندنی…
Total
0
Share