لەبارەی رێکارەکانی جێبەجێکردنی رێککەوتنی نێوان هەرێم و بەغداد زانیاریی نوێ ئاشکراکرا

ئاڵای عێراق و هەرێمی كوردستان

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لەبارەی رێکارەکانی جێبەجێکردنی رێککەوتنی نێوان هەرێم و بەغداد زانیاریی نوێ ئاشکرادەکات.

سۆران عومەر، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، رایگەیاند، بەپێی رێککەوتنی نێوان هەرێم و بەغداد چوار لیژنە پێکدەهێندرێت جێبەجێکردنی رێککەوتنەکەش بەپێدانی مووچەی مانگی ئایار دەستپێدەکات پاش رادەستکردنی رۆژانە 230 هەزار بەرمیل نەوتی هەرێم بەسۆمۆ.

دەشڵێت، لیژنەکان پێکدێن بۆ زانینی پێویستیی ناوخۆی هەرێم بە سووتەمەنی، وردبینی داهاتی ناوخۆ، تەواوکردنی تەوتين، هەروەها چارەسەری کێشەی تەواوبونی پشکی هەرێم لەبودجە، ئەم چوار لیژنە پێویستە لە دوو هەفتەدا کارەکانیان تەواوبکەن و راپۆرت پێشکەشی ئەنجومەنی وەزیرانی فیدراڵ بکەن بۆ بڕیاردان.

ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت، لیژنەکان بریتین لەمانە:
1- لیژنەیەک لەوەزارەتی نەوت و وەزارەتی سامانە سروشتیەکان پێکدێت بۆ دیاریکردنی پێداویستیی ناوخۆی هەرێم بە سوتەمەنیی پاڵپشتیکراو لە بەنزین و نەوت، پێویستە لەماوەی دوو هەفتەدا راپۆرت بدەنە ئەنجومەنی وەزیرانی فیدراڵ بۆ بڕیاردان.

2- لیژنەیەکی هاوبەش لەهەردوو دیوانی چاودێریی دارایی فیدراڵ و هەرێم پێکدێت وردبینی لە داهاتە نانەوتییە فیدراڵییەکان دەکەن بەپێی تەرازووی پێداچونەوە پشکی حکومەتی فیدراڵ لە داهاتی نانەوتی دیاریدەکەن، چونکە 120 ملیارەکە بەخەمڵاندن بۆ مانگی ئایار دانراوە بۆ مانگەکانی دواتر ئەم لیژنە دیاریدەکات چەند داهاتی نانەوتیی فیدراڵیە و پێویستە بگەڕێندرێتەوە، لیژنەکە پێویستە لەماوەی دوو هەفتەدا راپۆرت بدەنە ئەنجومەنی وەزیرانی فیدراڵ بۆ بڕیاردان.

3- لیژنەیەک لەهەردوو حکومەت پێکدەهێنرێت بۆ تەواوکردنی پرۆسەی تەوتين، نابێت ماوەکەی لە سێ مانگ تێپەڕێت، دواتر حصرا مووچە بەتەوتين دەدرێت.

4- لیژنەیەک لەوەزارەتی دارایی فیدراڵ بەهاوکاریی چاودێریی دارایی فیدراڵ بەهاوبەشی لەگەڵ وەزارەتی دارایی و ئابوری و چاودێریی دارایی هەرێم پێکدێت بەمەبەستی دیاریکردنی پشکی هەرێم لە بودجەی سێ ساڵی بەپێی خەرجیی کرداری و چارەسەرکردنی ئەو تەجاوزە کەلەسەر تەرخانکراوی دارایی هەرێم هەیە، پێویستە لەماوەی دوو هەفتەدا راپۆرت بدەنە ئەنجومەنی وەزیرانی فیدراڵ بۆ بڕیاردان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ناوەڕۆكی كۆبوونەوەی چوار سەرۆكایەتییەكەی عێراق بڵاوكرایەوە

چوار سەرۆكایەتییەكەی عێراق كۆبوونەوە و جەختدەكەنەوە، به‌رده‌وامیی حاڵه‌تەكانی پشێووی سیاسی كاریگه‌ری نه‌رێنی ده‌كاته‌ سه‌ر هه‌وڵه‌ نیشتمانییه‌كان بۆ چه‌سپاندنی…
Total
0
Share