ئەمڕۆ ئەنجومەنی دەوڵەت کۆدەبێتەوە

ئاڵای عێراق و هەرێمی كوردستان

ئەمڕۆ ئەنجومەنی دەوڵەت کۆدەبێتەوە و بۆچوونی خۆی لەبارەی داهاتی نانەوتی ئاشکرادەکات.

بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی ئێستا، ئەمڕۆ پێش دەستپێکردنی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران ئەنجومەنی دەوڵەت بە ئامادەبوونی دوو نوێنەری حکومەتی هەرێم و دوو نوێنەری حکومەتی فیدراڵ کۆدەبێتەوە و گفتوگۆ لەبارەی پرسی داهاتی نانەوتی دەکەن.

هەر بەپێی زانیارییەکان، ئەگەر لە کۆبوونەوەکەدا ئەنجومەنەکە سەبارەت بە داهاتی نانەوتی بگاتە ئەنجامێک رای خۆی رادەگەیەنێت و رەوانەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقی دەکات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەرایەتیی ناحیەی عەربەت بۆ هاوڵاتییان: پارەی مۆلیدە مەدەن بەو کەسانەی دێنە بەردەرگا

بەڕێوەبەرایەتیی ناحیەی عەربەت لە ئاگادارییەکدا بۆ هاوڵاتییانی سنوورەکەی ڕایگەیاند، هەرکەسێک بەناوی کۆکردنەوەی پارەی مۆلیدە هاتە بەردەرگاتان و داوای…
Total
0
Share