قوباد تاڵەبانی رایدەگەیەنێت، دڵگرانین بە گیانلەدەستدانی دوو هاوڵاتیی دانیشتووی چەمچەماڵ و برینداربوونی ژمارەیەکی دیکە لە لافاوەکەی ئەمڕۆدا.
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، دڵگرانین بە گیانلەدەسـ.ـتدانی دوو هاوڵاتیی دانیشتووی چەمچەماڵ و برینـ.ـداربوونی ژمارەیەک هاوڵاتیی دیکە لە لافاوەکەی ئەمڕۆدا، سەرەخۆشی لە خانەوادە و کەسوکاری قوربانیـ.ـیەکان دەکەم و هیوای چاکبوونەوەی خێرا بۆ برینـ.ـدارەکان دەخوازم.
وتیشی، لەگەڵ رەمک رەمەزان، قائیمقامی چەمچەماڵ و لایەنە پەیوەندیدارەکان لەسەر هێڵین و رامسپاردن هەموو رێوشوێنێکی پێویست بگرنەبەر بۆ پاراستنی گیان و ماڵی هاوڵاتییان.