د. نەرمین مەعروف: بە هەوڵی سەرۆک بافڵ رێککەوتنی نێوان هەرێم و بەغداد پەسەندکرا

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، “بە هەوڵی سەرۆک بافڵ رێککەوتنی نێوان هەرێم و بەغداد پەسەندکرا”.

د. نەرمین مەعروف، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، بە هەوڵ و کۆششی سەرۆک بافڵ تاڵەبانی ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران رێککەوتنی نێوان هەردوو حکومەتی هەرێم و فیدراڵ لەبارەی مووچە و هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم پەسەندکرا.

دەشڵیت، بەپێی رێککەوتنەکە لەچوارچێوەی یاسای بودجەی سێ ساڵەی فیدراڵ و هەمواری یاساکە هەرێمی کوردستان رۆژانە 230 هەزار بەرمیل نەوت دەداتە کۆمپانیای سۆمۆ بەمەبەستی هەناردەکردن، وە لەچوارچێوەی یاسای ئیدارەی دارایی مانگانە 120 ملیار داهاتی نانەوتی دەداتە خەزێنەی حکومەتی فیدراڵ، لە بەرامبەردا حکومەتی فیدراڵ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم خەرجدەکات بەمەرجێک لە چەند مانگی داهاتوو پرۆسەی بەبانکیکردنی مووچە لە هەرێم تەواوبکرێت.

باس لەوەشدەکات، لە دەستپێکی جێبەجێکردنی ئەم رێککەوتنە حکومەتی فیدراڵ رەزامەندیدا بە خەرجکردنی مووچەی مانگی ئایاری موچەخۆرانی هەرێم، لە چوارچێوەی ئەرکی پەرلەمانی چاودێردەبین بۆ پابەندبوونی هەردوولا بە جێبەجێکردنی رێککەوتنەکە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بڕیاری قەدەغەی هاوردەکردنی بەرهەمە کشتوکاڵییەکان کاریگەریی لەسەر نرخ دەبێت؟

سەرۆکی سەندیکای عەلوەی سلێمانی، ڕایگەیاند، بەهۆی بڕیارەکەی عێراقەوە بۆ قەدەغەی هاوردەکردنی بەرهەمە کشتوکاڵییەکان، میوەکان گران دەبن. دوای ئەوەی…
زیاتر ببینە

بۆ پاڵپشتیی مانگرتووانی سلێمانی دوکانەکانی ناوبازاڕی هەڵەبجە داخران

بۆ پاڵپشتیی مانگرتووانی سلێمانی دوکاندارانی ناوبازاڕی هەڵەبجە دوکانەکانیان داخست. هاوشێوەی دوکاندارانی سلێمانی، دوکاندارانی هەڵەبجەش دوکانەکانیان داخست وەک پاڵپشتی…
Total
0
Share