كەركوك.. دوو گەنج لە مەلەوانگەیەك بەهۆی تەزووی كارەباوە گیانیان لەدەستدا

لە مەلەوانگەیەكی كەركووك، دوو گەنج بەهۆی تەزووی كارەباوە گیانیان لەدەستدا.

پەیامنێرمان پێیڕاگەیاندین،”دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە لە مەلەوانگەی گەڕەكی شۆرجە شاری كەركووك، دوو گەنج بەناوەكانی ئاسۆ و شێرکۆ بەهۆی تەزووی كارەباوە گیانیان لەدەستدا”.

وتیشی، یەکێک لە گەنجەکان لەکاتی پاککردنەوەی مەلەوانگەکە کارەبا گرتوویەتی و هاوڕێکەی کاتێک ویستوێتی ڕزگاری بکات، بەهەمان شێوە ئەویش گیانی لەدەستداوە.

باسیلەوەشكرد، تیمەکانی پۆلیس دەستیان بە ڵێكۆلێنەوە كردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

د. نەشمیل ڕەسوڵ: گرنگیی جەژن پتەوترکردنی پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکانە

پزیشکێکی پسپۆڕی نەخۆشییە دەروونییەکان، ڕایگەیاند، گرنگیی جەژن پتەوترکردنی پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکانە. د. نەشمیل ڕەسوڵ، پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشییە دەروونییەکان، ڕایگەیاند،…
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: جەخت لە پابەندبوون بە وادەی دەستووری بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار دەکەینەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغداد لەگەڵ رەیان کلدانی، ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی بابلیون کۆبووەوە. لە…
Total
0
Share