کەشناسیی هەرێم: پلەی گەرمی بەرزتردەبێتەوە

کەشناسیی هەرێم رایدەگەیەنێت، پلەی گەرمی لە ناوچەکانی هەرێم بەرزتردەبێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێم، بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ دروستبوونی هەندێک پەڵەهەور لە سەر هەندێک ناوچە، پلەی گەرمی لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ نزیکدەبێتەوە.

لەبارەی کەشوهەوای سبەینێ کەشناسیی هەرێم دەڵێت، سبەینێ هەینی بە گشتی ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەی گەرمی بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ بە نزیکەی 1 بۆ 2 پلە بەرزتر دەبێت.

بەرزترین پلەی گەرمیی پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 44 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 43 پلەی سیلیزی
دهۆک : 42 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 47 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 43 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 44 پلەی سیلیزی
سۆران : 41 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 33 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 47 پلەی سیلیزی

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کامێراکانی دیاریکردنی تیژڕەوی لە ناوچەیەکی دیکە دەکەونەکار

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی کۆیە رایدەگەیەنێت، کامێراکانی دیاریکردنی تیژڕەوی، لە ناوچەیەکی دیکە دەکەونەکار. بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی کۆیە لە ئاگادارییەکدا بڵاویکردەوە، ئەمشەو،…
Total
0
Share