وەزیری خوێندنی باڵا بەربانگی لەگەڵ خوێندكارانی بەشە ناوخۆیی زانكۆی هەڵەبجەدا كردەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ، د. ئارام محەمەد قادر وەزیری خوێندنی باڵای هەرێم لە زانكۆی هەڵەبجە لەگەڵ خوێندكارانی بەشە ناوخۆییەكانی كچان و كوڕاندا بەربانگی كردەوە.

بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، لەدوای بەربانگی ئێوارەش وەزیری خوێندنی باڵا بە یاوەری سەرۆكی زانكۆ و ئەندامانی ئەنجومەنی زانكۆی هەڵەبجە بەشە جیاوازەكانی هەردوو بەشە ناوخۆیی كوڕان و كچانی بەسەركردەوە.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، وەزیری خوێندنی باڵا لە نزیكەوە گوێی لە داواكاری و پێشنیازی خوێندكاران و قوتابیان گرت و بەڵێنی جێبەجێكردنی چەند داواكارییەكی پێدان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەزموونەکان ڕوونکردنەوە لەبارەی هاککردنی وێبسایتەکەیان دەدات

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئەزموونەکانی سەربە وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕوونکردنەوەیەکی لەبارەی دەنگۆی هاککردنی وێبسایتی بەڕێوەبەرایەتییەکەیانەوە بڵاوکردەوە و ئەو…
زیاتر ببینە

ناوی ئەو کەسانە بڵاوکرایەوە کە وەک مامۆستا و راهێنەر لە سەنتەری ئۆتیزم و پەیمانگاکان دامەزرێندراون

به‌رێوه‌به‌رایه‌تیی‌ گشتیی چاودێری ‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌ِ ناوی ئەو 30 کەسەی بڵاوکردەوە کە وەک مامۆستا و راهێنەر لە…
Total
0
Share