کارەبای سلێمانی هۆشداریی بە دانیشتووانی سیتییەکان دەدات

کارەبای سلێمانی ئاگاداری دانیشتووانی كۆمەڵگەكانی نیشتەجێبوون دەکاتەوە لەماوەی مانگێکدا پسوڵەی هاوبەشیی کارەبا بکەن، بەپێچەوانەوە کارەباکەیان دەبڕدرێت.

بەڕێوەبەرایەتیی دابەشكردنی كارەبای سلێمانی (رۆژهەڵات و رۆژئاوا) لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئاگاداری دانیشتووانی كۆمەڵگەكانی نیشتەجێبوون دەكەینەوە، كە ناویان لە لیستەكاندا هاتووە، هەر ماڵێك كارەبایان هەیە و تائێستا بە رەسمی هاوبەشیی كارەبایان نەكردووەتەوە، یان پسوڵەی كارەبایان بۆ نەچووەتەوە، لە ماوەی مانگێكدا لە بەرواری ئەم ئاگادارییەوە سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەكانی دابەشكردنی كارەبا بكەن بۆ تۆماركردن و كردنەوەی هاوبەشی كارەبا و چاپكردنی پسوڵە بۆیان.

باس لەوەشدەکات، “بەپێچەوانەوە ئەگەر ئەو کارە نەکەن، كارەباكانیان دەبڕدرێت”.

May be a doodle of text

May be an image of ticket stub and text

May be an image of text

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی ڕاپەڕین: تۆمەتبارێکی ڕووداوەکەی شەوی ڕابردووی قەڵادزێ دەستگیرکرا

پۆلیسی ڕاپەڕین، ڕایگەیاند، تۆمەتبارێکی ڕووداوەکەی شەوی ڕابردووی قەڵادزێ دەستگیرکرا. بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین، ڕایگەیاند، شەوی ڕابردوو بریندارێک بەناوی (س…
زیاتر ببینە

گەشتوگوزاری سلێمانی: لە ماوەی هەفتەیەکدا زیاتر لە 113 هەزار گەشتیار هاتوونەتە شارەکە

بەڕێوەبەرایەتیی گەشتوگوزاری سلێمانی ئاماری حەوت رۆژی رابردوو گەشتیارانی سنووری پارێزگای سلێمانی بڵاوکردەوە، بەپێی ئامارەکە لەو ماوەیەدا 113 هەزار…
زیاتر ببینە

تەندروستیی کۆیە: تەندروستی ئەو خوێندکارانەی بەهۆی تەنگەنەفەسییەوە گەیەندرانە نەخۆشخانە جێگیرە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی کۆیە رایگەیاند، چارەسەری پێویست بۆ ئەو خوێندکارانە کراوە کە بەهۆی ئاگرەکەی بەشە ناوخۆیی زانکۆی کۆیە…
Total
0
Share