لیژنەی ئەمنیی پارێزگای هەڵەبجە رایدەگەیەنێت، خۆناساندنی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاكان تاوەكو رێكەوتی 15ـی ئاب، درێژدەكرێتەوە.
لیژنەی ئەمنیی پارێزگای هەڵەبجە لە روونکردنەوەیەکدا کە وێنەیەکی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا کەوتووە، بڵاویکردەوە، سەبارەت بە خۆناساندنی ئۆتۆمبێلی بێسەرەتا، لە بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی شارەزوور، بەشی جموجۆڵ، لەبەر بەرژەوەندیی شۆفێرانی خاوەن ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاكان و پێڕاگەیشتنی بەرێوەبەرایەتیی ئاسایشی شارەزوور بۆ خۆناساندنیان، بڕیارماندا بە درێژكردنەوەی ماوەی خۆناساندن لە ریكەوتی 15ـی 7، تاوەكو 15ـی 8.
پێشتر لیژنەکە رۆژی 15ـی 7ی، وەک کۆتا وادە بۆ خۆناساندنی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان دیاریکردبوو.