فراکسیۆنی یەکێتی: لەگەڵ هەڵگرتنی لێبڕینی مووچە حکومەت دەبێت بەردەوامبێت لە چاکسازی

فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا سەبارەت بە هەڵگرتنی لێبڕینی موچە، هەوڵەکانی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەت لە بەغداد بەرز دەنرخێنن و پێیان وایە لەگەڵ ئەو هەوڵە حکومەت بەردەوام بێت لە چاکسازی لە سێکتەرە جیاوازەکاندا.

لە ڕاگەیەندراوەکەی فراکسیۆنی یەکێتیدا هاتووە، ” دوایی سەرکەوتنی ھەوڵە دبلۆماسیەکانی شاندی دانوستانکاری ھەرێم لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی بە سەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی ، رێکەوتن لەسەر جێگیرکردنی شایستە دارایەکانی  ھەرێم لە بودجەی گشتی عێراق گەیشتنی 200 ملیار دیناری مانگانە وەک پشکی ھەرێم ، ئەمرۆ بریاردرا کۆتایی بە لێبرینی مووچەی مووچەخۆرانی ھەرێمی کوردستان بھێندرێت، ئێمە ئەم هەنگاوەی حکومەت بەرز دەنرخێنین”.

فراکسیۆنی یەکێتی ڕاشیگەیاندووە، ” جەخت دەکەینەوە دەبێت حکومەتی ھەرێم بەردەوام بێت لە چاکسازی لە سێکتەرە جیاوازەکانی حوکمرانی و  کاربکات بۆ ھەمە چەشنەکردنی سەرچاوەکانی داھات بەشێوەیەک ئاستی داھات بەرزبکرێتەوە لە ئایندەیەکی نزێک قەرەبووی لێبرینی مووچەی مووچەخۆران بکرێتەوە”.

بابەتی پێشتر

هۆڵەندا هەرێمی کوردستان بە ئەزموونی تەکنەلۆجیای کشتوکاڵی خۆی ئاشنا دەکات

بابەتی دواتر

سۆمۆ داهاتی فرۆشتنی نەوتی نیوەی یەکەمی ئەمساڵی بڵاوکردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share