وەزیری بەرگریی سووریا رایدەگەیەنێت، دوای رێککەوتنیان لەگەڵ کەسایەتییە دیار و ناودارەکانی سوەیدا، ئاگربەستێک رادەگەیەنن.
مەرهەف ئەبو قەسرە، وەزیری بەرگریی سووریا لە پلاتفۆرمی ئێکس بڵاویکردووەتەوە، بۆ هەموو ئەو یەکانەی کە لەناو شاری سوەیدا کاردەکەن، ئاگربەستێکی تەواو رادەگەیەنین.
ئاماژەی بەوەشکرد، راگەیاندنی ئەم ئاگربەستە، دوای رێککەوتن لەگەڵ کەسایەتییە دیار و ناودارەکانی شارەکە بووە.
ئەبو قەسرە دەشڵێت، “ئێمە تەنها وەڵامی هۆکارەکانی دروستبوونی شەڕمان داوەتەوە و، هەر گروپێکی نایاساییش ئامانجی پشێوی نانەوە بێت، وەڵامیان دەدەینەوە”.