وادەی سەردانەکەی ئەردۆغان بۆ عێراق ئاشکراکرا

بڕیارە لە کۆتایی ئەم مانگەدا، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا سەردانی عێراق بکات.

رۆژنامەی “سەباح” بڵاویکردەوە، کۆتایی ئەم مانگە  رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا سەردانی عێراق دەکات، و لەگەڵ بەرپرسانی بەغداد گفتوگۆ لەبارەی چەند پرسێکی پەیوەست بە هەردوو وڵاتەوە دەکات.

رۆژنامەکە لە زاری قاسم ئەعرەجی راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراقەوە دەڵێت، سەردانەکەی ئەردۆگان بە واژووکردنی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی گرنگ لە چوارچێوەی پەیوەندیی ستراتیژی لەبواری گواستنەوە، وزە، ئاسایش، ئابوری، هاوکاریی بازرگانی لە نێوان هەردوو وڵات کۆتایی دێت.

راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق دەشڵێت، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق گرنگییەکی زۆری بە مەلەفی ئاو داوە، هەروەها لیژنەیەکی باڵا لە نێوان عێراق و تورکیادا هەیە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ئەو بابەتە.

سەردانەکەی ئەردۆغان بۆ عێراق دەبێتە یەکەم سەردانی لە ماوەی 12 ساڵی رابردوودا.

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێكی یەكێتی: سەدر مكوڕ بێت لەسەر بوونە ئۆپۆزسیۆن پارتی و سوننییەكان لە حكومەت بەشداردەبن

پەرلەمانتارێكی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەران ڕایدەگەیەنێت، موقتەدا سەدر پەیامەكەی بە دوو ئامانج بڵاوكردووەتەوە و دەڵێت، “پارتی و سوننییەكان…
Total
0
Share