ئاماری قوربانییانی شەڕەکەی سوەیدا بەرزبووەوە

روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند، لە شەڕ و پێکدادانەکانی سوەیدا تاوەکو ئێستا 42 کەس کوژراون و 120 کەسی دیکەش برینداربوون.

روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ، بڵاویکردەوە، “بەهۆی پێکدادانی نێوان دروز و بەدو لەگەڵ هێزە ئەمنییەکان لە پارێزگای سوەیدا لە باشووری سوریا، تاوەکو ئێستا لانیکەم 42 کەس کوژراون و 120 کەسی دیکەش برینداربوون”.

بەپێی ئاماری روانگەی سوری، ” لە نێو کوژراوەکاندا پێنج چەکدار هەن کە ناسنامەیان دیار نییە و نازانرێت سەر بە وەزارەتی بەرگرین یان نا”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەمریکا ئۆتۆمبێلێکی لە نزیک فڕۆکەخانەی کابول بۆردومان کرد

ئاژانسەکانی هەواڵ بڵاویانکردەوە سوپای ئەمریکا ئۆتۆمبیلێکی بۆمبڕێژکراوی لە نزیک فڕۆکەخانەی کابول بۆردوومان کردووە. سەرەتا وابڵاوکرایەوە کە تەقینەوەیەكی دیكە…
Total
0
Share