ئەفغانستان.. بەهۆی تەقە و چوار تەقینەوەوە 8 كەس بوون بە قوربانی

هێشتا نازانرێت كێ لەپشت هێرشەكانەوەیە

كەمێك لەمەوبەر چوار تەقینەوە لە ئەفغانستان ڕوویاندا و چەند چەكدارێكیش دەستڕێژی گولـلەیان كرد و هێرشەكان هەشتقوربانییان لێكەوتنەوە.

كەناڵی تڵوع نیوز بڵاویكردەوە، چەند چەكدارێك لە بنكەی هێزەكانی حكومەتی پێشووی ئەفغانستان لە شاری جەلال ئاباد دەستڕێژی گولـلەیان كردووە و بەوهۆیەوە سێ كەس كوژراون.

بەپێی هەواڵی كەناڵەكە، هاوكاتی تەقەكردنەكان، چوار تەقینەوە لە چەند ناوچەیەكی هەمان شار ڕوویانداوە و بوونەتەهۆی كوژرانی دوو كەس و برینداربوونی سێ كەسی تر.

دەسەڵاتدارانی ناوچەكە ڕایانگەیاندووە، هێشتا نازانرێت كێ لەپشت هێرشەكانەوەیە، بەڵام گشت قوربانییەكان هاوڵاتیی سیڤیلن و هیچ چەكدارێكی تاڵیبان لەو هێرشانەدا نەپێكراوە.

بابەتی پێشتر

كامیان زیاتر وەردەگرێت؟<BR> مووچە و دەرماڵەی پەرلەمانتار لە ئەڵمانیا و عێراق چەندە؟

بابەتی دواتر

وەرگرتنی ئابونەی حیزبی لەناو هێزەکانی پێشمەرگە قەدەغەکرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەمریكا: لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ناكشێینەوە و خۆمان لەگەڵ ڕەوشی نوێ دەگونجێنین

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مر‌یكا ڕایدەگەیەنێت، ئیداره‌ی نوێی ئەمریكا بە سەرۆكایەتیی جۆ بایدن ناخوازێت كۆتایی به‌ مانه‌وه‌ی هێزی سه‌ربازیی وڵاتەکەی…
Total
1
Share