داعش لەبارەی سەردانەکەی پاپاوە باس لە دروستکردنی دینێکی نوێ دەکات

گروپی چەکداری “داعش” لەسەر سەردانەکەی پاپا فرانسیس بۆ عێراق ڕایگەیاندووە، سەردانەکەی پاپا بۆلای شیعەکان هەوڵی دروستکردنی دینێکی نوێیە.

لە گۆڤاری هەفتانەی تایبەت بە ڕێکخراوە چەکدارییەکە، کە بە شێوەی ئۆنلاین و گروپی چات لە ئینتەرنێت بڵاودەبێتەوە، ڕایگەیاندووە، “سەردانی پاپا بۆ عێراق و سەردانی عەلی سیستانی بۆ دروستکردنی دینێکی ئیبراهیمی ساختەیە”.

لە سەروتاری گۆڤارەکەی داعشدا ئاماژە بەوەشکراوە، “هەموو پێشوازییە گەرمەکان لە پاپا چووە خزمەتی بانگەشەکردن بۆ ئاینی سەلیبی و تێکدانی هۆشی موسڵمانان لەسەر بنەمای دینەکەی خۆیان”.

سەر وتارەکەی داعش باسی لەوە کردووە “سەردانەکەی پاپا بۆ عێراق ڕێککەوتنێکی ئاینی نێوان مەسیحیەت و شیعەبوو دژی سونەکانی عێراق، چونکە وا لە پاپا نیشاندرا کە وڵات لەژێر دەسەڵاتی شیعەدا ئارامە و هەمووشتێک ئەمن و ئەمانە”.

پاپا فرانسیس، ڕۆژی 5ی ئازار لە سەردانێکی 3 ڕۆژەدا گەیشتە بەغدادی پایتەختی عێراق و لەگەڵ عەلی سیستانی، ڕابەری زۆرینەی شیعەکانی عێراق کۆبوویەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سۆمۆ: بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم رێککەوتنمان کردووە

بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) رایگەیاند، هەموو ئامادەکارییەکیان بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان ئەنجامداوە و…
Total
0
Share