ئەمشەو لە بەغداد كۆبوونەوەیەكی گرنگ لەبارەی مووچەوە ئەنجامدەدرێت و دوا بڕیار دەدرێت

بەپێی ئەو زانیارییانەی بە تۆڕی میدیایی ئێستا دراون، ئەمشەو لە شاری بەغداد كۆبوونەوەیەك بە ئامادەبوونی وەزیرە كوردەكان و سەرۆكی فراكسیۆنە كوردییەكانی نێو ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەدەچێت.

هەر بەپێی زانیارییەكان، كۆبوونەوەكە بە ئامادەبوونی هەریەك لە خالید شوانی، وەزیری دادی عێراق، فواد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق، بەنگین رێكانی، وەزیری ئاوەدانكردنەوە و شاخەوان عەبدوڵا جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و سەرۆكی فراكسیۆنە كوردییەكانی نێو ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەدەچێت.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، كۆبوونەوەكە بۆ گرتنەبەری رێوشوێنێكی بەپەلەیە بۆ چارەسەركردنی كێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم كە پێشتر لیژنەیەكی وزاری پێكهێندراوە و سبەی دادگای فیدراڵیی عێراقیش بۆ هەمان مەبەست كۆدەبێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سامانە سروشتییەکان: بەرهەمهێنانی غاز لە کێڵگەی کۆرمۆر ئاساییە

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان رایگەیاند،”بەرهەمهێنانی غاز لە کێڵگەی کۆرمۆر ئاساییە”. وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، کاتژمێر (7:05)ی…
Total
0
Share