پۆلیسی دارستانی سلێمانی: دەستمانگرت بەسەر کۆمەڵێک داری بڕدراودا بەڵام تۆمەتبارەکە نادیارە

پۆلیسی دارستانی سلێمانی ئاشکرایدەکات، لە ناحیەی بەرزنجە دەست بەسەر بڕێک داری بڕدراودا گیراوە، بەڵام تۆمەتبار نادیارە.

پۆلیسی دارستانی سلێمانی بڵاویکردەوە، مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی بەرزنجه، لە چوارچێوەی هەڵمەتە بەردەوامەکانیان بۆ پاراستنی ژینگەی سنوورەکەیان، توانییان لە سنووری ناحیەی بەرزنجە لە (چەمی گەڵاڵ) دەستبگرن بەسەر ژمارەیەک داری بڕدراودا.

ئەوەشی خستەڕوو، لە کاتی گەیشتنی مەفرەزەکەدا هیچ کەسێک لە شوێنی رووداوەکە نەبووە و تۆمەتبارەکە نادیارە، لە ئێستادا پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە کراوەتەوە و رێکاری یاسایی پێویست لەو بارەیەوە گیراوەتەبەر.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کارەبای سلێمانی بۆ کەمتر بەکارهێنانی کارەبا داوادەکات جلشتن بکرێت بە هەفتانە

  بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی ڕێنمایی چۆنێتیی جلشتن و بەکارهێنانی ئامێری جلشۆر بڵاودەکاتەوە، وەک ڕایگەیاندووە مەبەستی ڕێنماییەکان بەکارهێنانی…
Total
0
Share