سەعدی ئەحمەد پیرە: یەكێتی بە پەرۆشە بۆ چارەسەركردنی كێشەی مووچە

ئەندامێكی مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایدەگەیەنێت، یەكێتی بە پەرۆشە بۆ چارەسەركردنی كێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم.

سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایدەگەیەنێت، لەگەڵ عێراق رێكدەكەوین و یەكێتی بە پەرۆشە بۆ چارەسەركردنی كێشەی مووچە.

بڕیارە سبەی هەردوو مەكتەبی سیاسیی یەكێتی و پارتی لە پیرمام بۆ تاوتوێكردنی كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغداد كۆببنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share