بە ئامادەبوونی ڕێبوار تەها، جێگری پارێزگاری کەرکوک، هاوکاریی زیانلێکەوتووانی ڕووداوە هاتوچۆکەی کەرکوک دابەشدەکرێت.
پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە کەرکوک گواستییەوە، ئەمڕۆ لە شوێنی ڕووداوە هاتوچۆکەی گەڕەکی دەروازەی کەرکوک، ئەوپارەیەی لەلایەن خەڵک و خێرخوازانەوە کۆکرابووەوە، دابەشدەکرێت.
وتیشی، هاوکارییەکان بە ئامادەبوونی ڕێبوار تەها، جێگری پارێزگاری کەرکوک بەسەر زیانلێکەوتوواندا دابەشدەکرێت.