رێگایەکی نوێ بۆ رزگاربوون لە لاسەرئێشە ئاشکرادەکرێت

ملیۆنان کەس لە رۆژگاری ئەمڕۆماندا بەهۆی لاسەرئێشە، یان ئازاری بەشێکی سەرەوە دەناڵێنن، کە دۆزینەوەی چارەسەرێکی بنبڕ لە زۆرینەی کاتەکاندا قورسە.

کچێکی ئەمریکی بەناوی تیلی وۆکەر فێڵێکی نوێ بۆ رزگاربوون لە لاسەرئێشە تاقیدەکاتەوە و ئەنجامێکی باشی دەبێت و ڤیدیۆکەشی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاودەکاتەوە.

تیلی بۆ رزگاربوون لەو ئازارەی، لاسەر پشت پاڵدەکەوێت و بوتڵێک ئاو لەسەر ناوچاوانی دادەنێت و دەخەوێت، بەو شێوەیە لە ئازارەکەی رزگاری دەبێت.

لەگەڵ ئەوەی ئەمە هەنگاوێکی سادە و ئاسانە، شارەزایانی بواری پزیشکی دەڵێن ئەمە بنەمایەکی زانستیی هەیە.

نوح رۆزن کە پزیشکێکی بواری دەمارە، ئەم رێگایە کۆنە، هاوشێوەی پێچانی سەرە لە کاتی ئازاردا وادەکات چالاکی ئەو دەمارەخانانە کەمبکاتەوە کە ئازارەکە دەگەیەنن.

بەشێک لەو کەسانەی ڤیدیۆکەیان بینیوە، دەڵێن سوودیان لە دووبارەکردنەوەی بینیوە، بەشێكی دیکەش نوسیوویانە بێهیوابوون لە شکاندنی ئازارەکەیان بەو شێوەیە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فاوچی: گۆڕاوی ئۆمیکرۆن ‌ زۆر به‌ خێرایی ته‌شه‌نه‌ ده‌كات

ئەنتۆنی فاوچی گەورە پسپۆڕی نەخۆشییە گواستراوەکان لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕایده‌گه‌یه‌نێت، گۆڕاوی نوێی كۆرۆنا”ئۆمیكرۆن”، چه‌ند ئاماژه‌یه‌كی به‌ده‌سته‌وه‌ داوه‌…
Total
0
Share