پێنج ڕۆژە لە هەرێمی كوردستان كەس بە كۆرۆنا نەمردووە

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی كوردستان ئاماری 24 كاتژمێری بڵاوبوونەوەی پەتای كۆرۆنای بڵاوكردەوە و پێنجەم ڕۆژە گیانلەدەستدان بە كۆرۆنا تۆمارنەكراوە.

بەپێی ئامارێك كە وەزارەتی تەندروستی كەمێك لەمەوبەر بڵاویكردووەتەوە، لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 1324 پشكنینی كۆرۆنا كراون و 27 كەس تووشی پەتاكە بوون.

ئامارەكە ئاشكرایكردووە، 54 تووشبووی تری كۆرۆنا چاكبوونەتەوە و بەوەش ژمارەی ئەو كەسانەی لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی كۆرۆناوە تا ئێستا تووشی پەتاكە بوون و بە تەواوەتیی چاكبوونەتەوە، بۆ 429 هەزار و 164 كەس بەرزبووەتەوە.

لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا، هاوشێوەی چوار ڕۆژی پێشتر هیچ كەسێك لە هەرێمی كوردستان بەهۆی كۆرۆناوە گیانی لەدەستنەداوە، وەك ئامارەكەی ئەمڕۆی وەزارەتی تەندروستی ئاشكرایكردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share