تەندروستیی جیهانی هۆشداری دەدات لە ڤایرۆس و نەخۆشییە مەترسیدارەکان

رێکخراوی تەندروستیی جیهانی رایگەیاند، بەشێک لە وڵاتانی جیهان مەترسیی بڵاوبوونەوەی زۆری ڤایرۆسەکان و نەخۆشییە مەترسیدارەکانیان لەسەرە و ئەوەش بەهۆی گۆڕانکارییەکانی ئاووهەواوە.

رێکخراوەکە رایگەیاندووە، وڵاتانی باکووری جیهان مەترسیی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی تای خوێنبەربوون و زیکا و چیکۆنگونیایان لەسەرە، لە هەمان کاتدا گۆڕانکارییەکانی ئاووهەوا رێژەی گواستنەوەی نەخۆشییەکان بەهۆی مێشوولەوە زیاتر دەکات.

لەگەڵ زیاتربوونی روودانی کارەساتەکانی ئاووهەوا، شارەزایان ترسیان هەیە کە نەخۆشییە گواستراوەکان بەهۆی مێرووەکانەوە زیاتر ببن.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی جیهانیی زەنگی ئاگادارکردنەوە لەبارەی بڵاوبوونەوەی ئاوڵەی مەیمون لێدەدات

بەڕێوەبەری گشتیی رێکخراوی تەندروستیی جیهانیی رایدەگەیەنێت، بیر لە پێکهێنانی لیژنەیەکی شارەزادەکەنەوە، بەمەبەستی تاوتوێکردنی دۆخی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی ئاوڵەی مەیمون…
زیاتر ببینە

كۆرۆنا.. ژمارەی چاكبوونەوە لە جیهاندا 27 ملیۆن كەسی تێپەڕاند

ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ له‌ سه‌رانسه‌ری جیهان دوای توشبوونیان به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) ڤایرۆسه‌كه‌یان تێپه‌ڕاندووه‌ و چاكبوونه‌ته‌وه‌،…
Total
0
Share