نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەبارەی چەکدانانی پەکەکەوە، پەیامێکی بڵاوکردەوە.
لە پەیامەکەی نێچیرڤان بارزانیدا هاتووە، “پێشوازى له‌و هه‌نگاوه‌ى ئه‌مڕۆى پارتى كرێكارانى كوردستان (په‌كه‌كه) بۆ چه‌كدانان ده‌كه‌ين كه له رێوڕه‌سمێكدا به ئاماده‌بوونى سهركردايهتيى ده‌م پارتى و نوێنه‌رانى هه‌رێمى كوردستان و ژماره‌يه‌ك له سياسه‌تمه‌داران و كه‌سايه‌تى و ده‌زگاكانى راگه‌ياندنى توركيا، له هه‌رێمى كوردستان به‌ڕێوه‌چوو”.
ئاماژەی بەوەشکرد، “ئه‌مه هه‌نگاوێكى ديكه‌ى گرنگ و دڵخۆشكه‌رى سه‌رخستنى پرۆسه‌ى ئاشتى بوو. دڵنياين ئه‌م هه‌نگاوه پرۆسه‌ى ئاشتى ده‌باته قۆناغێكى نوێوه و هه‌نگاوى ديكه‌ى كرده‌يى به‌دوادا دێت كه پرۆسه‌كه به ئاراسته‌يه‌كى دروستدا ده‌باته پێشه‌وه”.
دەشڵێت، “هه‌ر به‌م بۆنه‌يه‌وه ته‌واوى پابهنديمان به به‌رده‌واميى هه‌موو پشتيوانى و پشتگيرييهك بۆ سه‌رخستنى پرۆسه‌ى ئاشتى دووپات دهكهينهوه. له‌م پێناوه‌دا وه‌ك هه‌ميشه ئاماده‌ين بۆ پێشكه‌شكردنى هه‌موو يارمه‌تى و ئاسانكارييه‌كى پێويست و جێبه‌جێكردنى هه‌ر ئه‌ركێك کە بكه‌وێته سه‌ر شانمان”.
هەر لە پەیامەکەدا ئەوەش هاتووە، “پرۆسه‌ى ئاشتى له كاتێكدايه كه ناوچه‌كه به قۆناغ و دۆخێكى هه‌ستياردا تێده‌په‌ڕێت و له گشت لايه‌ك ده‌خوازێت هه‌موو هه‌وڵ و كۆششێك له‌پێناو سه‌رخستنى ئاشتيدا بده‌ن. له ئاشتيدا هه‌مووان براوه‌ن و سه‌ركه‌وتنى ئاشتى، خزمه‌ت به توركيا و ته‌واوى ناوچه‌كه و هه‌موو لايه‌ك ده‌كات”.
هاوکات نێچیرڤان بارزانی نووسیویشیەتی، “سوپاس و پێزانين و دهستخۆشيمان بۆ جه‌نابى سه‌رۆك ئه‌ردۆغان و ده‌ستپێشخه‌رى و پشتگيرى و هه‌وڵه‌كانى بۆ سه‌رخستنى پرۆسه‌ى ئاشتى، دووپات دهكهينهوه. هه‌روه‌ها به ڕێزه‌وه له ڕۆڵى به‌ڕێزان باخچه‌لى و ئۆجالان و هه‌موو ئه‌وانه دهڕوانين كه كار له‌پێناو سه‌رخستنى ئاشتيدا ده‌كه‌ن”.