کامێرای خاڵ بۆ خاڵ لە شەقامێکی دیکەی هەولێر کەوتەکار

لە رێگای شەقڵاوە – قەندیل، کامێراکانی خاڵ بۆ خاڵ بەشێوەی تاقیکردنەوە کەوتنەکار و لە رۆژی 20ی ئەم مانگەوە سەرپێچییەکان تۆماردەکرێن.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، شۆفێران ئاگادار دەکەینەوە لە ئەمڕۆ شەممەوە کامێراکانی تۆمارکردنی سەرپێچی خێرایی خاڵ بۆ خاڵ لە رێگای (شەقڵاوە – قەندیل) بەشێوەی تاقیکردنەوە دەکەونەکار.

ئاماژە بەوەش دەکات، کامێراکان تاوەکو 10ی شوباتی 2024 کاتژمێر 12ی شەو بەشێوەی تاقیکردنەوە کاردەکەن و لەدوای ئەوەوە سەرپێچیەکانی تیژڕۆیی لە سیستمی سزادانی هاتوچۆ تۆماردەکەن.

بەپێی راگەیەندراوەکە، بەرزترین خێرایی رێگا پێدراو بۆ ئۆتۆمبێلە بچوکەکان 100 کیلۆمەترە لە کاتژمێرێکدا، و بۆ ئۆتۆمبێلی بارهەڵگری گەورەش 80 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێک دیاریکراوە.

‌‌

 

بابەتی پێشتر

ئۆتۆمبێلێك لە بەنداوێكی ئاكرێ دەرهێندرایەوە

بابەتی دواتر

ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەڵمانیا بودجەی ساڵی 2024ی پەسەندکرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share